21

ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند؛ بۆ یەکەمین جار ژمارەی نووسەرە زیندانییەکان لە جیهاندا لە ٤٠٠ کەس تێپەڕی کردووە.
åئەمناوەندەوتی: وڵاتی چین بە ١١٩ نووسەری زیندانی لە سەرووی لیستەکەدایە و ئێران بە زیندانی کردنی ٥٣ نووسەر، لە ڕتبەی دووهەمی جیهاندا وەستاوە. لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووە؛ عەرەبستانی سعوودی بە ٢٧ نووسەری زیندانی لە ڕتبەی سێهەمدایە. ئەنجومەنی قەڵەمی ئەمریکا جەختی کردەوە کە سەرکوت کردنی نووسەران و ئەهلی قەڵەم لە ئێران، بەتایبەت دوای «شەڕی ١٢ ڕۆژە»، زۆر توندتر بووەتەوە.