2

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا چەند پلانێکی سەربازی بۆ هێرشکردنە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی پێ گەیشتووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو پلانانە بریتین لە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، ناردنی هێزی تایبەت بۆ ناوخۆی ئێران و هەروەها کۆنترۆڵکردنی “دوورگەی خارک” بە مەبەستی بەئامانجگرتنی کەرەستە ئەتۆمی و بنکە سەربازییەکانی ڕژیم. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترامپ هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر جێبەجێکردنی ئەو پلانانە نەداوە، بەڵام لە چاوپێکەوتنێکی تەلەویزیۆنیدا هۆشداریی داوەتە تاران و هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی کردووە لە ئەگەری ڕێک نەکەوتن.