پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بانگكرانی خانه‌نشینكراواوێكی خه‌ڵكی ڕه‌شت بۆ دادگای ئه‌و شاره‌

ئه‌میر وه‌قاری فه‌ره‌هناك له‌نگروودی، چالاكی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ڕه‌شت له‌لایه‌ن دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و له‌لایه‌ن لقی ٤ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ڕه‌شت بانگهێشت كراوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند خانه‌نشینكراو به‌ بیانووی به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا بانگهێشتی ناوه‌نده‌ ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم كراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *