12
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، دوو چالاكی ژینگه‌یی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی ئارمان سه‌لیمی و قانع خاتری له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو چالاكه ژینگه‌ییه پاش بانگ‌كران بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه و ئازاد كراون. ئارمان سه‌لیمی پێشتریش به تۆمه‌تی به‌شداری له مه‌راسمی نه‌ورۆز بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. هه‌روه‌ها، قانع خاتری، ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینی “ژیانه‌وه‌ی كوردستان” پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٨ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.