بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

هاوڕێی سەوزپۆشی سروشت

هاوڕێی سەوزپۆشی سروشت


هاوڕێی
سەوزپۆشی سروشت

نوسینی: ئەیوب دەباغیان

وەرگێڕ لە فارسی بۆ کوردی: ئەلبۆرز

پێشکەش بە گیانی پاکی «حەمید مورادی»

هاوڕێی سەوزپۆشی سروشت،

ناوت لەگەڵ هەر چڵێک

کە سەرلەنوێ چرۆ دەردەکا،

لەگەڵ هەر باڵندەیەک

کە هەڵدەفڕێ 

بۆ  تەشقی ئاسمان،

هەر دەژیت و دەمێنێ

هاوڕێ،

تۆ چوویت،

بەڵام بەڕۆیشتنت

نەك هەر گڕ و بڵێسە،

بەلکوو بەرەنگاری

‎دوورنج و دووكەڵی لامسەلایی و خەمساردی بوویەوە

حمیدی خۆشەویست،

هاوڕێی هەمیشەیی شاخ و چیا،

لە تەمتومانی كڵپە ودوومان دا

‎كپ بوویت

بەڵام هەر دارێک

کە لە خۆڵەمێشی تۆوە شین دەبێ

بە ناو و یادی تۆوە

دەڕوێ

ئاویەر،

‎ببڕای ببڕ

گوڕ وتینی هەنگاوی تۆی

بیری ناچێ.

‎ڕەوانت ئارام

یادت سەوز و

ڕێگات بەردەوام .

لێدوانێک بەجێ بهێلە