پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بانگهێشتی  دوو  بەندکراوی خەڵکی  شاری کرماشان لە لایەن  دادگا ئینقلابەوە

ڕۆژی ڕابردوو،  دوو بەندکراوی  سیاسی و خەڵکی شاری  کرماشان لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری کرماشانەوە بانگهێشت کراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە  دەکەن  کە ئەو  دوو  هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سەجاد و شایان وەیسی” کە لە  لایەن  هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە لە دۆسیەیەکی  پەیوەندیدار لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباردا دەستبەسەرکراون،  لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری کرماشانەوە بە تۆمەتی “موحاربە”  بانگهێشت  کراون. شایانی باسە کە  “سەجاد وەیسی”  برای  دوو هاووڵاتی گیانبەختکردوو بە تەقەی  هێزەکانی ڕژیم بە  ناوەکانی مەیسەم و موجتەبا  وەیسییە و ئەگەری لەسێدارەدانی لە ئارادایە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *