پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بانگهێشتی دوو چالاكی مه‌ده‌نی بۆ دادگا ئینقلابی خومه‌ین

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی “مه‌جید ڕه‌زایی” و “فه‌ریبا فه‌ره‌یدوونی“، بۆ لقی سێی دادگا ئینقلابی شاری خومه‌ین بانگهێشت كران.

به‌پێی ئیبلاغیه‌ی دادگا، “مه‌جید ڕه‌زایی” و “فه‌ریبا فه‌ره‌یدوونی” به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری“، “به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی سه‌ر شه‌قام و تۆڕدانی حیجابی ئیجباری“، بانگهێشت كراون و ئه‌بێ له‌ پێنج ڕۆژی داهاتوودا خۆیان به‌و ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌ بناسێنن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *