بانگهێشتی مامۆستایه‌كی زمانی كوردی بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ،سروه‌ پور محه‌ممه‌دیمامۆستای زمانی كوردی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نینۆژین، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ندكران كه‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌، بانگهێشت كرا.

ناوبراو سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سنه‌وه‌ بو تۆمه‌تیڕێكخستنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵاتحوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و دواتر له‌ داگای پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تۆمه‌ته‌كان، حوكمه‌كه‌ی بۆ پێنج ساڵ كه‌م كرایه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه‌ پێشووتر له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، به‌ هۆی پشتگیری و پێڕاگه‌یشتن له‌ سه‌ر دۆسیه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نینۆژینكه‌ له زیندان بوو، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ٢٩ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net