بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بانگهێشتی مامۆستایه‌كی زمانی كوردی بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

بانگهێشتی مامۆستایه‌كی زمانی كوردی بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “سروه‌ پور محه‌ممه‌دی” مامۆستای زمانی كوردی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی “نۆژین“، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ندكران كه‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پێندراوه‌، بانگهێشت كرا.

ناوبراو سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن دادگا ئینقلابی شاری سنه‌وه‌ بو تۆمه‌تی “ڕێكخستنی گروپ به‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و دواتر له‌ داگای پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تۆمه‌ته‌كان، حوكمه‌كه‌ی بۆ پێنج ساڵ كه‌م كرایه‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه‌ پێشووتر له‌ ڕێكه‌وتی ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، به‌ هۆی پشتگیری و پێڕاگه‌یشتن له‌ سه‌ر دۆسیه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی “نۆژین” كه‌ له زیندان بوو، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ٢٩ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به‌ دانانی بارمته‌ به‌ شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوو.

لێدوانێک بەجێ بهێلە