Payaam.net

بانگهێشتی ٢٠ منداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە شاری شنۆ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو و لە درێژەی گۆشارەکانی ڕژیم بۆ سەر هاووڵاتییان لە کوردستان ، ٢٠ منداڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی شاری شنۆ بانگهێشت و کەلوپەلە ئەلکترۆنییەکانیان زەوت کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو منداڵانە پاش ئامادەبوون لە ناوەندە ئەمنییەکانی شاری شنۆ و لێپرسینەوە، مۆبایلەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە و بە بیانووی چالاکییەکانیان لە سۆشال میدیا، تۆمەتی “تەبلێغ دژ بە کۆماری ئیسلامییان” بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییانە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون، بەڵام کەلوپەلەکانیان هێشتا ڕادەستیان نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *