بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بانگهێشتی “په‌ریسا ساڵحی” بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

بانگهێشتی “په‌ریسا ساڵحی” بۆ دادسه‌رای كه‌ره‌ج

“په‌ریسا ساڵحی” ڕۆژنامه‌وانی خه‌ڵكی كه‌ره‌ج، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی گوڵان، له‌لایه‌ن لقی ٧ی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ بانگهێشت كرا.

“په‌ریسا ساڵحی” له‌ مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٢ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌لایه‌ن لقی ٧ی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ دوورخستنه‌وه‌ بۆ زه‌نجان و دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە