36
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ٧ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سنه له لایه‌ن لێژنه‌ی پێداچووونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته ئیدارییه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش بانگهێشت كران.
ئه‌م ٧ كه‌سه به ناوه‌كانی “له‌یلا زارعی، نه‌سرین كه‌ریمی، فه‌یسه‌ل نووری، سه‌لاح حاجی میرزایی، مه‌حیه‌دین ڕه‌یحانی، مه‌جید كه‌ریمی و غه‌یاس نێعمه‌تی“، پێشووتریش له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا، له لایه‌ن دادگای پێڕاگه‌یشتن له سه‌ر تاوانه ئیدارییه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه بانگهێشت و بۆ سێ مانگ له كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه و هه‌روه‌ها ٧٠ له سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كرایه‌وه. به پێی زانیاریه‌كان، ناوبراوان پێویسته تا كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌و دادگایه بكه‌ن.