پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بانگهێشتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سنه‌ بۆ لێژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تاوانه‌ ئیدارییه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ٧ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی سنه‌ له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی پێداچووونه‌وه‌ له‌ سه‌ر تۆمه‌ته‌ ئیدارییه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رش بانگهێشت كران.

ئه‌م ٧ كه‌سه‌ به‌ ناوه‌كانی “له‌یلا زارعی، نه‌سرین كه‌ریمی، فه‌یسه‌ل نووری، سه‌لاح حاجی میرزایی، مه‌حیه‌دین ڕه‌یحانی، مه‌جید كه‌ریمی و غه‌یاس نێعمه‌تی“، پێشووتریش له‌ مانگی گوڵانی ئه‌مساڵدا،  له‌ لایه‌ن دادگای پێڕاگه‌یشتن له‌ سه‌ر تاوانه‌ ئیدارییه‌كانی ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ بانگهێشت و بۆ سێ مانگ له‌ كاره‌كانیان دوور خرانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ٧٠ له‌ سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كرایه‌وه‌. به‌ پێی زانیاریه‌كان، ناوبراوان پێویسته‌ تا كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ خۆیان ڕاده‌ستی ئه‌و دادگایه‌ بكه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *