بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بانگەوازی شۆڕای هاوئاهەنگی سنفی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ٢٩ی ڕێبەندان

بانگەوازی شۆڕای هاوئاهەنگی سنفی ئێران بۆ مانگرتنی گشتی لە ٢٩ی ڕێبەندان

ڕۆژی ڕابردوو، ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە سنفی و فه‌رهه‌نگییه‌كانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک داوایان لە موعەلیمان و بنەماڵەی قوتابیان کرد، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، مان بگرن و بەشداری لە پۆلەکانی قوتابخانەکاندا نەکەن.

لە بەیانناممەکەدا کە بە وتنەوەی درووشمی “بۆ نیمکەتە بەتاڵەکان، بۆ خەونە ناتەواوەکان” دەستپیپێکردووە، ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە هەموو بنەماڵەکانی قوتابیان و هەروەها موعولیمان، دژ بە جەنایەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاست کۆمەڵگا و هەروەها قەتڵی حکومەتی سەدان قوتابی و موعەلیم، هەڵوێستیان هەبێت و مان بگرن. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە پاراستنی قوتابخانەکان، پاراستنی کۆمەڵگایە و پێویستە هەموو تاکێک خۆی بەرپرسیار ببینێت.

لێدوانێک بەجێ بهێلە