32
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران، به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به دۆخی ته‌ندرووستی “ڕه‌زا شه‌هابی”، “داوود ڕه‌زه‌وی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” ناده‌ن و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
“ڕه‌زا شه‌هابی”، ” داوود ڕه‌زه‌وی” و “حه‌سه‌ن سه‌عیدی” سێ ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌تی واحدی تاران و ده‌ورووبه‌ر، ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ندكرانیان له زیندانی ئێڤین دا تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی بێبه‌شكردنیان له‌ده‌رمانی پێویست، له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دان و پێویستیان به پشتیوانی ته‌واوی چالاكانی كرێكاری، سیاسی، مه‌ده‌نی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ هه‌یه.