14

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، سووختبەرێکی تەمەن ٢٦ ساڵ، لە ناوچەی خۆرکەڵانی سەر بە شارستانی چابەهار، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بریندار و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو سووختبەرە بە ناوی عەبدولباست کەلمەتی، خەڵکی ناوچەی “ڕیمدان” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستانە و لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، بە بێ ئاگاداری پێشوو دەسڕێژی گوللەی لێکراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بە هۆی سەووختی برینەکانی لە دۆخێکی زۆر خراپی تەندروستیدایە و ئەگەری هەیە گیانی لە دەست بدات.