پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری مه‌ریوان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “كه‌یوومه‌رس ڕاستخانه” له‌ سنووری ئه‌و شاره‌ بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری مه‌ریوان كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “كه‌یوومه‌رس ڕاستخانه” له‌ كاتی هه‌ڵهاتن له‌ ده‌ست مه‌ئمووره‌كانی ڕژیم له‌ به‌رزایی به‌ربووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *