پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

برینداربوونی ١١ قوتابی به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سه‌قز-بۆكان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی گوڵانی ١٤٠٤، به‌ هۆی پێكدادانی سرویسی قوتابیان له‌گه‌ڵ دوو ئۆتۆمبیلی دیكه‌ له‌ جاده‌ی سه‌قز بۆ بۆكان، ١١ كه‌س بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌كه‌ بوون و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستووه‌ته‌وه‌. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له‌ قوتابیان ناجێگیره‌ و له‌ ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان. شایانی باسه كه ساڵانه به‌هۆی خراپی ڕێكه‌وبان و نزمی كوالێتی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ، سه‌دان هاووڵاتی ده‌بنه قوربانی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *