بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

برینداربوونی پێنج منداڵی كار له‌ نیكشاری به‌لووچستان

برینداربوونی پێنج منداڵی كار له‌ نیكشاری به‌لووچستان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌، پێنج منداڵی كاری سووختبه‌ر له‌ ده‌كه‌یه‌كی فرۆشتنی به‌نزین له‌ شارستانی نیكشار،به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تووشی سووتانی جه‌سته‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، چه‌ند گاڵۆن به‌نیزن و فه‌نده‌ك له‌ نێو ئه‌و ده‌كه‌یه‌دا بووه‌ و له‌ ناكاودا، یه‌كێك له‌ فه‌نده‌كه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و گاڵۆنه‌كان ئاگریان گرتووه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا پێنج منداڵی سووختبه‌ر به‌ ناوه‌كانی یاسین خودایی، ئه‌میرحسێن به‌لووچ، محه‌ممه‌د كه‌دخودایی، محه‌ممد سابۆكزهی و مه‌روان میرزایی سووتاون كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی دوو كه‌سیان ناجێگیره‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە