بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

برینداربوونی چه‌ند خوێندكار به‌هۆی شه‌ڕه‌ چه‌قۆ له‌ زانكۆی ئازادی ورمێ

برینداربوونی چه‌ند خوێندكار به‌هۆی شه‌ڕه‌ چه‌قۆ له‌ زانكۆی ئازادی ورمێ

ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گوڵان، شه‌ڕێكی خوێناوی له‌ نێوان كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی زانكۆی ئازادی ورمێ ڕوویدا و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ند كه‌س بریندار بوون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمه‌ڵێك خوێندكار به‌ بیانووی كێشه‌ی شه‌خسی بووه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان و پاش شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌، سێ خوێندكار به‌ چه‌قۆ بریندار كراون. سه‌رۆكی زانكۆی ئازادی ورمێ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاوانباران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی كۆمیته‌ی ئینزیباتی و پۆلیس كراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە