100

ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، چوار كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه دا، چوار كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “هاوڕێ مورادی”، “دیاكۆ فه‌تاحی”، “كه‌ماڵ ده‌ستوانه” و “كه‌ماڵ(پاشناو نادیار)” بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.