پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٥ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانانی سنووریی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بوو.
ئەم هاووڵاتییە کە ناوی “عەلی مەشهووری“یە و خەڵکی گوندی “کەندەسوورە“ی سەر بە شاری بانەیە، لە کاتی هاتووچۆ لە ناوچەکەدا کەوتووەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لە بەشی قاچیدا بە سەختی پێکراوە و دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەکانی بانە گوێزراوەتەوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیاریی زیاتر لەبارەی دۆخی تەندروستیی ناوبراوەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *