پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

برینداربوونی 2 کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، 2 کۆلبەر لە ناوچە سنووریەکانی بانە لە دوو رووداوی جیاوازدا بە بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “بەختیار ئەمینی” هاووڵاتی خەڵکی ناوچەی “دۆسینە” سەر بە شارستانی بانە، رۆژی ڕابردوو لە ناوچەی سنووری “هەنگەژال” بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار و رەوانەی نەخۆشخانەی “سەلاح الدین ئەیوبی” بانە کراوە. هەروەها شەوی ڕابردوو “گۆران خدری” ، لە هەمان ناوچەی سنووریەدا بە تەقەی هێزە پاسەوانە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار و رەوانەی هەمان نەخۆشخانە کرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *