پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

برینداربوون و ژاراوی بوونی چه‌ند كرێكار له‌ عه‌سه‌لوویه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، به‌ هۆی دزه‌ كردنی گازی ئامونیاك له‌ شیركه‌تی پێترۆشیمی “هنگام“، چه‌ند كرێكار ژاراوی  بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، برینداران ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره‌ كراون و دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ندێك له‌ برینداران له‌ خراپیدایه‌ و تا كاتی داڕشتتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هێشتا سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ئه‌م كاره‌ساته‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ له‌ مانگانی ڕابردوودا ژماره‌یكی زۆر له‌ كرێكاران به‌ هۆی خراپی دۆخی ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روه‌ها  كۆن بوون و خراپ بوونی، كه‌لوپه‌له‌ پێویسته‌كانی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پترۆشیمی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار یا كه‌م ئه‌ندام بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *