16

بەهۆی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزە و باران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، لافاو لە چەند گەڕەکێک دروستبوو و بەهۆیەوە 35 کەسیش بوون.
رۆژی دووشەممە، 20ـی ئاوریلی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: “لە ماوەی چەند کاژێری سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆدا، 35 حاڵەتی برینداربوون بەهۆی کەوتنەخوارەوە و شکانی دەست و قاچ و ئازاری جەستەیی، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە تۆمارکراون.” تەندروستیی راپەڕین، هۆکاری زۆریی بریندارەکانی گەڕاندەوە بۆ “بەهێزیی شەپۆلی تەرزە و باران و ئاڵۆزبوونی دۆخی هاتووچۆی رێگاوبانەکان” جێگای ئاماژەیە کە کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بارانبارین ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێ و پێشبینی دەکرێت، پێنجشەممە و هەینی کەشەکە ئاسایی ببێتەوە.