12
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنەماڵەی “حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خوازیاری راگرتنی حوکمی سێدارەی باوکیان بوون و داوایان لە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ کرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەو حوکمە دژە مرۆڤانەیە هەڵوێستیان هەبێت.
“حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو” ته‌مەن ۳۹ ساڵ به تۆمه‌تی “خه‌باتی چه‌كداری دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “ئه‌ندامتی له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان“، حوكمی ناڕه‌وا و دژه مرۆییانه‌ی سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو چەندین جار ئەو تۆمەتەی رەت کردوەتەوە.