پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رده‌وامی خه‌باتی بنەماڵەی حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی باوكیان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنەماڵەی “حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خوازیاری راگرتنی حوکمی سێدارەی باوکیان بوون و داوایان لە  نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ کرد  بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی  ئەو حوکمە دژە مرۆڤانەیە هەڵوێستیان هەبێت.

“حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو” ته‌مەن ۳۹ ساڵ به‌ تۆمه‌تی “خه‌باتی چه‌كداری دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “ئه‌ندامتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان“، حوكمی ناڕه‌وا و دژه‌ مرۆییانه‌ی سێداره‌ی به‌ سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو چەندین جار ئەو تۆمەتەی رەت کردوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *