بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

به‌رده‌وامی سه‌ركوتی سیاسی كوردان له‌ باكووری كوردستان

به‌رده‌وامی سه‌ركوتی سیاسی كوردان له‌ باكووری كوردستان

له‌ دوو ڕۆژی ڕابردوودا، چه‌ندین هاووڵاتی كورد له‌ باكووری كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌وه‌ به‌ زیندان مه‌حكووم و چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی باكووری كوردستان، ١١ چالاكی مه‌ده‌نی و سیاسی له‌ شاری مێرسین به‌ زیندان مه‌حكووم كراون و ده‌ شارومه‌ندی كوردی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر و دیپۆرتی سووریه كراون. له‌ شاری ئێلح، دوو كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی دادگا كراون و له‌ ئێزمیر، سێ كه‌س به‌ ناوه‌كانی سه‌بری گوڵ، مه‌هتاب عالیشان و كورای توركای به‌ زیندان مه‌حكووم كراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە