پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ر له‌ ئیلام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی خه‌رمانان، كرێكارانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراوی شیركه‌تی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام، بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌رپرسان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونێك به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی كرێكارانی له‌ سه‌ر كار ده‌ركراو، هێشتا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته‌وه‌ وڵامیان نه‌دراووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ كراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *