پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران و كوردستان

ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ ده‌یان شاری ئێران و كوردستان، به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ شانزه‌هه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، به‌رده‌وامیان به‌ خۆپێشاندانه‌كانیان دا.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له‌ شاره‌كانی تاران، ورمێ، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج، ته‌وریز، ئیسفه‌هان، ئابدانان، كرماشان، خوڕه‌م ئاوا، ئه‌هواز، زاهدان و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌، شه‌قامه‌كانی شاره‌كانیان كرده‌ مه‌یدانی مافخوازی. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیەكی زۆره‌وه‌ هه‌وڵی سه‌ركوتی ناڕازیانیان دا، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به‌ڵكوو له‌ لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ بینا حكومییه‌كان له‌ ئاگردا سووتان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *