پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی جووتیارانی ئیسفه‌هان

جووتیارانی ئیسفه‌هان له‌ ڕێكه‌وتی ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤ه‌وه‌ رۆژانە به‌رده‌وامن له‌ ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ به‌ڵێنه‌ درۆیینه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم و ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا تێكهوڵچوون له‌ نێوان كه‌شاوه‌رزان و هێزه‌كانی ڕژیم ڕووی داوە.

جووتیارانی ناڕازی له‌ شاری ئیسفه‌هان بۆ ماوه‌ی زۆرتر له‌ یه‌ك ساڵه‌ دژ به‌ خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت، پێنه‌دانی حه‌ق ئاوه‌ و هه‌روه‌ها به‌ڵێنه‌ درۆیینه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كۆ ده‌بنه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ بایه‌خ به‌ داخوازییه‌كانیان نادرێت و ته‌نانه‌ت هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ریان. به‌ وته‌ی یه‌كێك له‌ ناڕازیان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ دراوه‌ و ته‌نانه‌ت پێیان وتراوه‌ كه‌ ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵییه‌، لە کاتێکدا زۆرتر له‌ ٢٨٠ ملیۆن میتری سێ جا ئاو له‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ لە لایەن مافیای ئەو بەشه دزراوه‌

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *