به‌رده‌وامی ناڕوونی چاره‌نووسی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” له‌ زیندانی سنه‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ماوه‌ی دوو مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرنی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی ڕه‌شت تێپه‌ڕ ده‌ربێت و هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه‌ له‌ زیندانی سنه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی ڕژیم “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی”یان به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه‌ به‌ جۆرێك كه‌ ئاسه‌واری لێدان به‌ ده‌موچاویه‌وه‌ دیار بووه‌. هه‌روه‌ها ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ “سیرووس فه‌تحی” هاوژینی شه‌ریفه چاوی پێ بكه‌وێت و داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كان په‌روه‌نده‌یه‌كیان بۆ ناوبراویش ساز كردووه‌. به‌ وته‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ، ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت سناریۆسازی بۆ ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ بكات و “شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی” به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ سیاسیه‌كان تۆمه‌تبار كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net