بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

شه‌وی ڕابردوو، كۆماری توركیا به‌ هێرشی هه‌وایی بۆ سه‌ر به‌ندئاوی تشرین له‌ ڕۆژئاوای كوردستان بۆ جارێكی دیكه‌ ئاگربه‌ستی پێشێل كرد.

له‌ مانگانی ڕابردوو، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ بوونی پرۆسه‌ی ئاشتی و دێمۆكراسی له‌ توركیا و ناوچه‌كه‌، ده‌وڵه‌تی توركیا له‌ گه‌ڵ “عه‌بدوڵڵا ئۆجالان” ڕێكه‌وتن و له‌ لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌وه‌ ئاگربه‌ست ڕاگه‌یندرا. به‌ڵام ئه‌رته‌شی توركیا سه‌ره‌ڕای ڕێكه‌وتنی له‌ گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان، هێشتا له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هه‌روه‌ها ڕۆژئاوای كوردستان به‌رده‌وامه‌ و هه‌موو كات ئاگربه‌سته‌كه‌ پێشێل ده‌كات.

لێدوانێک بەجێ بهێلە