ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به هۆی هێرشی هه‌وایی توركیا بۆ سه‌ر ماڵێك له گوندی “ئاشما“ی سه‌ر به كۆبانی، ١٢ئهندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ٩ كه‌س له بریندارانی ئه‌م ڕووداوه منداڵن و بۆ نه‌خۆشخانه ڕاگوێزراون. ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌كرێگراوانی بۆ چۆڵ كردن و له ناوبردنی خه‌ڵك له ناوچه‌كه، هه‌موو كات به‌رده‌وام بووه له هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی. جێگای ئاماژه‌یه، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له وڵامی هێرشه‌كانی توركیا و به‌كرێگراوانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، چه‌ند بنكه و باره‌گای ئه‌رته‌شی توركیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌م رژیمه‌یان له ناوچه‌ی “قه‌ره‌قوزاق” كرده ئامانج و به هۆیه ده‌یان تیرۆریستی سه‌ر به توركیا كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.