پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رده‌وامی هێرشه‌كانی توركیا و به‌كرێگیراوه‌كانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، به‌ هۆی هێرشی هه‌وایی توركیا بۆ سه‌ر ماڵێك له‌ گوندی “ئاشما“ی سه‌ر به‌ كۆبانی، ١٢ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ٩ كه‌س له‌ بریندارانی ئه‌م ڕووداوه‌ منداڵن و بۆ نه‌خۆشخانه‌ ڕاگوێزراون. ده‌وڵه‌تی توركیا و به‌كرێگراوانی بۆ چۆڵ كردن و له‌ ناوبردنی خه‌ڵك له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌موو كات به‌رده‌وام بووه‌ له‌ هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی. جێگای ئاماژه‌یه‌، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ وڵامی هێرشه‌كانی توركیا و به‌كرێگراوانی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، چه‌ند بنكه‌ و باره‌گای ئه‌رته‌شی توركیا و هێزه‌کانی سه‌ر به‌م رژیمه‌یان  له‌ ناوچه‌ی “قه‌ره‌قوزاق” كرده‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌ ده‌یان تیرۆریستی سه‌ر به‌ توركیا كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *