بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

به‌رده‌وامی هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كۆبانی

به‌رده‌وامی هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كۆبانی

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، چه‌كدارانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی سووریا به‌رده‌وامن له‌ به‌ ئامانج گرتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی كانتۆنی كۆبانی.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌كدارانی حكومه‌ت به‌ ده‌یان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین گوند و ناوچه‌ی سه‌ر به كانتۆنی كۆبانی و به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ١٠ هاووڵاتی گیانیان به‌ختكردووه‌ یان به‌ سه‌ختی بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ هێرشی گروپه‌ جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ به‌ توندی به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه‌، به‌ ده‌یان چه‌كدار كوژراون و ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ كراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە