بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

به‌رده‌وامی گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خوێندكاران له‌ ئێران

به‌رده‌وامی گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خوێندكاران له‌ ئێران

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ١١ خوێندكاری زانكۆی ته‌ورێز له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه‌ به‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌یان له‌ ڕۆژانی ڕابردوو،  ته‌حریم و به‌شداری نه‌كردنیان له‌ تاقیكرنه‌وه‌كانی زانكۆ و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ كوشتاری تاڕازیان و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون. جێگای ئاماژیه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و مه‌ترسی سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا له‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراواندا هه‌یه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە