به‌رزكردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ورمێ

له‌ به‌رده‌وامی گوشاره‌ سیستماتیكه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی،سالار سدیق هه‌مه‌دانیبه‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ورمێ، به ٧ ساڵ زیندانی دیكه‌ی مه‌حكووم كرا.

ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی سالار سدیق هه‌مه‌دانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ تۆمه‌تیهاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم،گرتنی وێنه‌ له‌ ناوه‌نده‌ نزامییه‌كانوته‌بلیغ دژی نیزام، سه‌رجه‌م به ١٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی گوڵان، به‌ شێوازی غیابی و له‌ دادگایه‌كی كورت ماوه‌دا، به ٧ ساڵ زیندانی دیكه‌ سزا دراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه كه‌ هێشتا زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ تازانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net