پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رزكردنه‌وه‌ی حوكمی زیندانی به‌ندكراوێكی سیاسی له‌ ورمێ

له‌ به‌رده‌وامی گوشاره‌ سیستماتیكه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی، “سالار سدیق هه‌مه‌دانی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ورمێ، به ٧ ساڵ زیندانی دیكه‌ی مه‌حكووم كرا.

ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی سالار سدیق هه‌مه‌دانی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم“، “گرتنی وێنه‌ له‌ ناوه‌نده‌ نزامییه‌كان” و “ته‌بلیغ دژی نیزام“، سه‌رجه‌م به ١٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه‌ سیاسییه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی گوڵان، به‌ شێوازی غیابی و له‌ دادگایه‌كی كورت ماوه‌دا، به ٧ ساڵ زیندانی دیكه‌ سزا دراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه كه‌ هێشتا زانیارییه‌ك له‌ سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ تازانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *