پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ چه‌ند شاری ئێران


ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌ه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له‌ چه‌ند شاری ئێران، له‌ سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “موسلم هووشه‌نگی“، “ئارشام ئیبراهیمی” له‌ سمیرۆم و خوڕاسگانی ئیسفه‌هان، بنه‌ماڵه‌ی فه‌رهاد مجده‌م و ئیبراهیم كتابدار له‌ شاری كه‌ره‌ج و كه‌س و كاری عه‌لی فتووحی هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *