پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

 

ڕۆژی هه‌ینی ٩ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “یه‌حیا ڕه‌حیمی” و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ دایكانی دادخوازی شاری سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

ڕۆژی هه‌ینی، ساڵڕۆژی له‌ دایكبوونی یه‌حیا ڕه‌حیمی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا بوو، به‌و بۆنه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی مه‌زاری ئازیزانیان كرد و یه‌كێتی خۆیان بۆ دادخوازی خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كرده‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *