بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

به‌رز ڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردوویه‌كی شۆڕشی ژینا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

به‌رز ڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردوویه‌كی شۆڕشی ژینا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه‌

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دایكی “مه‌تین نادرخانی” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی“ژن، ژیان، ئازادی“، سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكرددوویه‌ كرد و یادی به‌رز ڕاگرت.

دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ به‌ دانانی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” یادی ئه‌و ئازیزانه‌ی به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه‌. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و قاره‌مانانی شۆڕشی ژینا،به‌ سه‌ردانی گڵكۆ و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خوازیاری به‌رده‌وامی خه‌باتی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران دژ به‌ ڕژیمی تاوانباری كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ساڵانی ڕابردوودا بوون

لێدوانێک بەجێ بهێلە