به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ مه‌راسمی ناشتنی تەرمی فەتانە وەلیدی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژیپێ نجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەندی ناسراوی شاری سنه‌، فەتانە وەلیدی، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ژنان وپیاوانی به‌شدار لەو ڕێوڕەسمەدا گۆرانیی بە ناوبانگی فەتانە وەلیدی بە ناویلای لای دڵم لای لاییان خوێندەوە و ڕێزیان له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی گرت. فەتانە وەلیدی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە سنە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو دەرچووی بەشی مۆسیقا لە هونەرستانی تاران بوو، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا گۆرانی وتنی دەست پێ کرد و ٦٥ گۆرانی لە ڕادیۆکانی سنە و کرماشان تۆمار کردووە. فەتانە وەلیدی لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە ناکاو وازی لە گۆرانی وتن هێنا. هۆکارەکانی گۆرانی نەوتنی ئەم ژنە گۆرانیبێژە کوردە تا ئێستا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net