پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ مه‌راسمی ناشتنی تەرمی فەتانە وەلیدی

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەندی ناسراوی شاری سنه‌، فەتانە وەلیدی، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

ڕۆژیپێ نجشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی هونەرمەندی ناسراوی شاری سنه‌، فەتانە وەلیدی، به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ژنان وپیاوانی به‌شدار لەو ڕێوڕەسمەدا گۆرانیی بە ناوبانگی فەتانە وەلیدی بە ناوی “لای لای دڵم لای لای“یان خوێندەوە و ڕێزیان له‌ یاده‌وه‌رییه‌كانی گرت. فەتانە وەلیدی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا لە سنە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو دەرچووی بەشی مۆسیقا لە هونەرستانی تاران بوو، لە تەمەنی ٧ ساڵیدا گۆرانی وتنی دەست پێ کرد و ٦٥ گۆرانی لە ڕادیۆکانی سنە و کرماشان تۆمار کردووە. فەتانە وەلیدی لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە ناکاو وازی لە گۆرانی وتن هێنا. هۆکارەکانی گۆرانی نەوتنی ئەم ژنە گۆرانیبێژە کوردە تا ئێستا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *