پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “مه‌نسوور كه‌ریمیان” له‌ سلێمانی

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی "مه‌نسوور كه‌ریمیان" له‌ سلێمانی

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “مه‌نسوور كه‌ریمیان” به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌، چالاكانی مه‌ده‌نی و دۆستانی له‌ گۆڕستانی شێخ عه‌باسی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

“مه‌نسوور كه‌ریمیان” ده‌رهێنه‌ر و هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی شاری سنه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له‌ هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان گیانی به‌ختكرد. ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌ی نه‌دا ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ شاری سنه‌ بنێژن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ مه‌راسمی پرسه‌ و سه‌رخۆشیه‌که‌ی له‌ شاری سلێمانی و به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *