پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ شاری شنۆ

ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری شنۆ وێڕای هێرشی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم مه‌راسیمی نه‌ورۆزیان به‌ شێوه‌یه‌كی شكۆدار به‌ڕێوه‌ برد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌ چه‌كی دۆشكا و ئۆتومبێلی سه‌ربازیییه‌وه‌ هه‌وڵی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكیان له‌ شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی نه‌ورۆز داوه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ به‌رپرچ دراونه‌ته‌وه‌ و سه‌ركوتگه‌ران چه‌ك كراون. پاش هه‌ڵهاتنی مه‌ئموورانی ڕژیم، ژنان و پیاوانی شاری شنۆ ئاگری نه‌ورۆزیان هه‌ڵ كردووه‌ و به‌ده‌وری دا سه‌ما  و خۆشییان ده‌ربڕیوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *