به‌یاننامه‌ی كانونی پاراستنی دێمۆكراسی له‌ ئێران

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵان، كانونیپاراستنی دێمۆكراسی له‌ ئێران، له‌ وڵاتی هۆڵه‌ند، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یادی گیانبه‌ختكردووفه‌رزاد كه‌مانگه‌رو هاوڕێكانی به‌رز ڕاگرت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، گیانبه‌ختكردووفه‌رزاد كه‌مانگه‌ربه‌ مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ كوردستان و ئێران، له‌ سێداره‌ درا. به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ناڕازیان بێده‌نگ نه‌كران، به‌ڵكوو به‌ له‌ سێداره‌دانیفه‌رزاد كه‌مانگه‌رو هاوبه‌نده‌كانی، بڵێسه‌ی ئاگری ناڕه‌زایه‌تی گه‌شتر كرایه‌وه‌. ئه‌و كانونه‌ سه‌ره‌ڕای به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌و ئازیزانه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات دژ به‌ كۆماری ئیسلامی، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و به‌رابر كرد‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net