بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

به‌یاننامه‌ی كانونی پاراستنی دێمۆكراسی له‌ ئێران

به‌یاننامه‌ی كانونی پاراستنی دێمۆكراسی له‌ ئێران

ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی گوڵان، كانونی “پاراستنی دێمۆكراسی له‌ ئێران“، له‌ وڵاتی هۆڵه‌ند، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا یادی گیانبه‌ختكردوو “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوڕێكانی به‌رز ڕاگرت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، گیانبه‌ختكردوو “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” به‌ مه‌به‌ستی بێده‌نگ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ كوردستان و ئێران، له‌ سێداره‌ درا. به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا ناڕازیان بێده‌نگ نه‌كران، به‌ڵكوو به‌ له‌ سێداره‌دانی “فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر” و هاوبه‌نده‌كانی، بڵێسه‌ی ئاگری ناڕه‌زایه‌تی گه‌شتر كرایه‌وه‌. ئه‌و كانونه‌ سه‌ره‌ڕای به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌و ئازیزانه‌، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات دژ به‌ كۆماری ئیسلامی، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و به‌رابر كرد‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە