17

سەرچاوە کرێکارییەکان لە ورمێ ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵان ڕایانگەیاند، بەهۆی قەرزاربوونی شارەوانی بە ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، ماوەی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەوانی ئەو شارە نوێ نەکراوەتەوە.
فەرمانگەی دابینکردنی کۆمەڵایەتی ورمێ بەهۆی نەدانی حەقێ بیمە لەلایەن شارەوانییەوە، ئامادە نەبووە دەفتەرچەی بیمەی کرێکاران نوێ بکاتەوە؛ ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی جیدی بۆ کرێکاران و بنەماڵەکانیان، بەتایبەت ئەو کەسانەی لە ناوەندە تەندروستییەکاندا خەوێندراون. یەکێک لە کرێکاران وتی: “کارفرما بەرپرسیارە نەک کرێکار، کەچی ئێمە باجەکەی دەدەین.”