بڕینەوەی سەدان دار بەڕوو لە بانە لە لایەن نەیارانی ژینگەوە

لە تاوانێکی دیکەی دژ بە سروشت و ژینگەی کوردستان، زیاتر لە ٢٠٠ دار بەڕووی بەتەمەن لە گوندێکی شاری بانە لە لایەن کەسانی هەلپەرست و زەویخۆرەوە بڕدراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی پاژینی بانە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا زیاتر لە ٢٠٠ چڵ دار بەڕوو لە گوندی شەڕگە، بە مەبەستی داگیرکردنی زەوی و دروستکردنی باخی تایبەت بڕدراونەتەوە و لەناو براون. ئەم ڕێکخراوە ژینگەییە ئاماژەی بەوە کردووە کە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان بۆ ڕێگریکردن لەم تاوانە، بەڵام هیچ هەنگاوێک نەنراوە و پاش تێپەڕبوونی کەمتر لە مانگێک، دەرکەوتووە کە سەرجەم ئەو دارانە بڕدراونەتەوە و زەوییەکەیان کێڵاوە و هیچ شوێنەوارێکیان نەهێشتووە. ئەمە تەنیا یەکێکە لەو هەزاران تاوانەی کە ڕۆژانە دژ بە ژینگەی ناوچەی بانە ئەنجام دەدرێت و دامەزراوەکانی ڕژیمیش بەتەواوی کەمتەرخەم و بێباکن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net